داعش ده‌ڕوا و قاعیده دێته‌وه
سه‌ركرده‌كانی قاعیده له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستیان به چالاكی كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 5/11/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: "چالاكییه‌كانی رێكخراوی قاعیده، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و دیارترین شوێنیان پارێزگای ئه‌نباره".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش شكستیان هێنا و ناوچه‌كانیان له ده‌ست وه‌رگیرایه‌وه، سه‌رله‌نوێ سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی قاعیده، هاوشێوه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانیان له نێوان ساڵانی 2005 تا 2006 ده‌ستیان به چالاكی كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له ده‌وروبه‌ری شاری رومادی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامداوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكریت گوتوویه‌تی: "ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ستیان به هه‌ماهه‌نگی و كاركردن كردووه‌و په‌یوه‌ندی له‌نێوان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده هه‌بووه له ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌ختی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده‌ش هه‌بوون كه له زیندانه‌كانی ناسریه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر ئازادكراون".