قاسم سوله‌يمانى له دێرزوور ده‌ركه‌وته‌وه
چه‌ند وێنه‌يه‌كى قاسم سوله‌يمانى له دێرزوور بڵاوبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆنترۆڵكردنى دێرزوور له لايه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به ئه‌سه‌ده‌وه، به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه ئێرانييه‌كان، قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ى كردووه.
كه‌ناڵه ئێرانييه‌كان چه‌ند وێنه‌يه‌كى قاسم سولهيمانيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به ياوه‌رى چه‌ند چه‌كدارێك گرتوويهتى و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له شارى دێرزوورن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵانه چه‌كداره‌كانى ياوه‌رى قاسم سوله‌يمانى سه‌ر به ليواى باقرن.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سوپاى سووريا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى كۆنترۆڵكردنى شارى دێرزووريان له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش راگه‌ياند.
قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانه و له لايه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ناوى وه‌ك تيرۆريست هێنراوه.
جموجۆڵه‌كانى قاسم سوله‌يمانى له كاتێكدايه كه ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك سزاى نوێى به‌سه‌ر سوپاى پاسداران‌دا سه‌پاندووه.
فه‌يله‌قى قودس به‌رپرسى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى پاسدارانه له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى ئێران.

