گۆردن براون: ئه‌مريكا به فڕوفێڵ به‌ريتانياى له شه‌ڕى عێراق تيوهگلاند
ئه‌مريكا ده‌يزانى به‌غدا چه‌كى كۆكوژى نييه و به بريتانياى نه‌وتبوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كتێبه‌ى نوێيه‌ى گۆردن براون، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى بريتانيا بڵاويده‌كاته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ههرايهكى زۆرى ناوه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ى بۆ يه‌كه‌مجاره باس له‌وه ده‌كات، به فرتوفێڵ بريتانيا گهوزێنراوهته شه‌ڕى عێراقه‌وه له 2003.
براون له كتێبه‌كه‌يدا كه به ناويشانى (ژيانم و سهردهمهكانمان) نووسيويه‌تى: ئه‌مريكا له رێگه‌ى چه‌واشه‌كارى و فرتوفێڵه‌وه بريتانياى له شه‌ڕى عێراقه‌وه تێوه‌گلاند.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌مريكا ده‌يزانى به‌غدا چه‌كى كۆكوژى نييه و به بريتانياى نه‌وتبوو.
براون له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى عێراقدا وه‌زيرى دارايى حكومه‌ته‌كه‌ى تۆنى بلێر بوو، دواتر له 2007 بووه سه‌رۆك وه‌زيران.
براون باسى له‌وه‌شكردووه، راپۆرتى نهێنى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا له باره‌ى بوونى چه‌كى كۆكوژ له عێراق هه‌رگيز نه‌دراوه‌ته بريتانيا و ئه‌گه‌ر بريتانيا ئه‌و زانيارييه‌ى له‌به‌ر ده‌ست بوايه ره‌نگه سيناريۆى رووداوه‌كان ده‌گۆڕدرا.
له‌و سۆنگه‌يه‌وه، باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر بريتانيا ئه‌و زانيارييه‌ى هه‌بوايه ره‌نگه بژارى سه‌ربازى دواين بژارده بوايه كه بير‌ى لێ بكاته‌وه و دواجار بريتانيا بڕيارى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى دا بێ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى ئاشتيانه تاقيبكاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌واڵگرى بريتانيا "مى-6" دڵنيايان كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا چه‌كى كۆكوژى هه‌يه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: دواى ئه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌م به‌جێهێشت به‌و به‌ڵگانه‌دا چوومه‌وه و گهيشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئێمه هه‌موو فريودراوين له باره‌ى بوونى چه‌كى كۆكوژ له عێراقدا.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و راپۆرته‌ى دۆناڵد رامسفێڵدى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌و كاتى ئه‌مريكا ئاماده‌ى كردبوو، پشتى به به‌ڵگه‌ى لاواز و هيچ و پوچ به‌ستبوو.
براون ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه راپۆرته‌كه‌ى ئمريكا به رێژه‌ى له سه‌دا 90 پشتى به زانيارى هه‌واڵگرى دوور له راستى به‌ستبوو، هه‌روه‌ها هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى بڕواپێكهريشى نه‌بوو بۆ بوونى چه‌كى كۆكوژ له عێراقدا.