كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مۆڵه‌ت به 6 حزبی نوێ ده‌دات
دوای پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن به 6 حزبی نوێ ژماره‌ی پارته سیاسیه‌كان له عێراق گه‌یشته 121 حزب
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی به شه‌ش حزبی نوێ داوه و، داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه كرد، كه پێشنیازی دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردووه، مامه‌ڵه‌ی یاسایی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان پێ بدرێت.
موعته‌مد موسه‌وی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران پێدانی مۆڵه‌تیان به شه‌ش حزبی نوێ په‌سه‌ند كردووه، ئه‌وانیش له "بزوتنه‌وه‌ی صادقون، ره‌وتی ئاشتی سڤیل، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانی، گردبوونه‌وه‌ی بونیادنان و چاكسازی، ره‌وتی په‌یامی عێراقی نوێ و ره‌وتی وه‌سه‌ت" پێكهاتوون.
موسه‌وی گوتیشی، ئه‌و شه‌ش حزبه سه‌رجه‌م رێوشوێنه یاساییه‌كانیان به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و یاسا و رێساكانی پارته سیاسیه‌كان كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ركراوه، ته‌واو كردووه. داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و حزبه نوییانه‌ی دیكه كرد، كه به‌م دواییانه داوای مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش كردووه و واده‌ی یاسایی خۆیان ته‌واو كردووه، رێككاره یاساییه‌كانی خۆتۆماركردن ته‌واو بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان پێ بده‌ین.
پیش‌تر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای ژماره 15ی پارته سیاسیه‌كان بۆ ساڵی 2015 داوه و، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ستی به كاره‌كانی كردوووه، كه له هه‌نگاوه‌كانیدا 115 پارتی سیاسیان په‌سه‌ند كردووه، وێڕای ئه‌و شه‌ش پارته نوێیه‌ی كه ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان پێدراوه و، بڕیاره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهتوودا به‌شداری بكه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌ی پارته سیاسیه‌كان گه‌یشته 121 حزب.