كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی سه‌پاندنى سزای تیرۆر بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
بڕیاره كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا سه‌پاندنی سزای تیرۆر به‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیدا بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه
K24- هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات پرۆژه یاسای تیرۆر بۆ سزادانی هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باء و كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به‌كار بهێنێت. ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌مان ئه‌و بڕگه و ماددانه له‌خۆ ده‌گرێت، كه بۆ سزادانی گروپه تیرۆریستیه‌كان دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه، هه‌ریه‌ك له ترینت فرانكس و براد شیرمان دوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به كۆنگرێس كردووه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی سه‌پاندنی سزای تایبه‌ت به تیرۆر به‌سه‌ر ئه‌و سێ گروپه میلیشیایه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و، بڕیاریشه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ئه‌و پرۆژه یاسایه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
پێشتریش رێكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی داعش، پێویسته میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له عێراق بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و، كۆنترۆڵی ئه‌و وڵاته بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق جێ بهێڵدرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌خنه‌ی توندی له‌و لێدوانه‌ی تیله‌رسۆن گرت و گوتی، حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری عێراقدا ئه‌ركه‌كه‌ی راده‌په‌ڕێنێت.