ئێران هه‌وڵ ده‌دات مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا له ده‌ست شیعه‌كانی عێراق ده‌ربهێنێت
كه‌سایه‌تیه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی نه‌جه‌ف له‌وه ده‌ترسێن هه‌ركه‌سێكی ئێرانی شوێنی سیستانی بگرێته‌وه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌تی عێراقی له‌ناوماڵی شیعه‌دا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئایه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمی شه‌هرودی كه پیاوێكی ئاینی دیاری شیعه مه‌زهه‌بی ئێرانیه، ئێستا له شاری نه‌جه‌فه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، شه‌هرودی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پێگه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه و شوێنی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بگرێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، شه‌هرودی ته‌مه‌ن 69 ساڵ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه ئاینییه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه له نووسینگه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، كه ده‌كه‌وێته نزیك گۆڕی ئیمام عه‌لی و به پیرۆزترین شوێنی مه‌زهه‌بی له‌جیهانی شیعه‌دا ده‌ناسرێت.
رۆیته‌رز ئاشكراشی كردووه، به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی عێراقی، ئامانجی شه‌هرودی له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی و بوونی به جێگره‌وه‌یه له‌شوێنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی عێراقی ته‌مه‌ن 87 ساڵ، كه له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شه‌هرودی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ترس و گومانی كه‌سایه‌تیه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی نه‌جه‌ف خراوه‌ته روو، كه گومانیان هه‌یه ئێران بیه‌وێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر شیعه‌كانی عێراقدا بسه‌پێنێت، له‌كاتێكدا شیعه‌كانی عێراق چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر شه‌هرودی هه‌یه و به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده خودی سیستانیش په‌یره‌وی ته‌ریقه‌تی ئێرانیه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری شوێنكه‌وتووانی نایانه‌وێت جێگره‌وه‌ی سیستانی له تارانه‌وه نزیك بێت، چونكه به‌بۆچوونی خۆیان، هه‌ركه‌سێكی ئێرانی شوێنی سیستانی بگرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی سیاسیه ئه‌وه‌نده خزمه‌تی ئاینی نییه و كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌تی عێراقی له‌ناوماڵی شیعه‌دا ده‌كات.
رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی بڵاوی كردۆته‌وه، ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه ده‌دات، شوێنپێی خۆی له حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف به‌هێز بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌مه ته‌نیا حهوزهیێكی ئاینی نییه، به‌ڵكو به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌جێندای سیاسی له‌پشته‌وه‌یه و، ده‌یه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی عێراق بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت.