عه‌بادی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له مالیكی و به‌رپرسانی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كان به داعش پێكده‌هێنێ
لیژنه‌كه دادوه‌ری گه‌وره‌ی تێدایه و ده‌توانێ دههستبهجێ فه‌رمانی ده‌ستگیكردن ده‌ربكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای حكومییه و دادوه‌ره گه‌وره‌كان و شاره‌زایانی ئه‌منی و ئه‌فسه‌رانی پله بڵندی سوپای عێراق و نوێنه‌ری لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تێدا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و ورد له پرسی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كانی عێراق بكه‌ن كه له ساڵی 2014 دا كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌غدا نیووز له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "لیژنه‌كه، شایه‌تحاڵه مه‌یدانییه‌كانی سوپا و ئه‌و فه‌رمان و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی پێشووی هێزه چه‌كداره‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رچوون ده‌خاته‌ڕوو، تا بزانرێت چ كه‌سێك فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی عێراق له مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه داوه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه "به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له لیژنه‌كه‌دا، مانای ئه‌وه‌یه مافی ده‌ركردنی بڕیاریشیان بۆ ده‌ستگیكردنی هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت كه به به‌ڵگه سه‌لمێنرا ده‌ستی له‌و رووداوانه‌دا هه‌بووه. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت فه‌رمانده گه‌وره‌كانی سوپا و له سه‌روویانه‌وه نووری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می پاشه‌كشه یان هه‌ره‌سهێنانی سوپا ده‌ستنیشان بكرێن، چونكه له‌و رووداوانه‌دا جگه له داگیركردنی شاره‌كان و ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌ی روویدا و له‌و كاته‌وه تا ئێستا عێراق له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام شكستی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی سوپا و پۆلیسی عێراق له به‌رامبه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی كه‌می داعشدا پاساوهه‌ڵنه‌گره و ئابڕووی سوپای بردووه".