بۆچی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ نزیكترین خاڵی سنووری كۆریای باكوور هه‌ڵوه‌شایه‌وه
تره‌مپ له به‌ر ده‌رگه‌ی دوژمن گه‌ڕایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بوو له كۆریای باشووره‌وه، سه‌ردانی نزیكترین خاڵی سنووری كۆریای باكوور بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ناوچه سنوورییه‌كان، به ناوچه‌یه‌كی داماڵراوی چه‌ك له نێوان هه‌ردوو به‌شی باكوور و باشووری كۆریایه، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپیش، بۆ خراپی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بكات بۆ وڵاتانی ئاسیا، كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ناوچه‌ی داماڵڕاوی چه‌ك ناكات له نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدایه.
به‌ڵام تره‌مپ گوێی به كاته‌كه نه‌دا و به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازی "یۆنگسان" و به هه‌لیكۆپته‌رێك به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كه كه‌وته‌ڕێ، به‌ڵام هه‌لیكتۆپته‌ره‌كه‌ی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی به هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كه.
به گوێره‌ی لێدوانی سارا سانده‌رز، گوته‌بژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بوو تره‌مپ، له‌و ناوچه سنوورییه، چاوی به موون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور بكه‌وێت.