راوێژكارێكی عه‌بادی مه‌رجی پێدانی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
راوێژكاری ئابووری عه‌بادی: هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بوودجه نه‌دراوه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی ئابووری، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مه‌رجی حكومه‌ت بۆ پێدانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه: "ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی له میدیاكانه‌وه له باره‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و گوایه پشكی 17%ـی هه‌رێم بۆ 12% كه‌مكراوه‌ته‌وه، ته‌نها رهشنووسهكانه و هێشتا حكومه‌تی عێراق نهیكردووهته پرۆژه‌ی پێشنیازكراوی خۆی".
ئه‌و راوێژكاره‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت: "پرۆژه‌ی بوودجه هێشتا له ژێر ده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه و نه‌بووه‌ته پرۆژه‌ی پێشنیازكراو و ئه‌وه‌ی له سه‌ری ده‌گووترێ ته‌نها بۆچوون و پێشبینییه".
ده‌رباره‌ی مه‌رجی پێدانی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌كان ده‌بێت هه‌رێم داهاته‌كانی راده‌ستی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پشكی خۆی له بوودجه‌ی گشتی عێراق بدرێتێ".
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: "ئاماده‌ین سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی پشكی 17%ـی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.