كاتالۆنییهكان "هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی" راده‌گه‌یه‌نن
مانگرتنی گشتی ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ناسیۆنالیستانی كاتالۆنیا بڕیاریانداوه هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌ست پێ بكه‌ن و مانگرتنی گشتی، له دژی بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی كاتالۆنیا و وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن.
ناسیۆنالیسته‌كانی كاتالۆنیا به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێك دابه‌ش بوونه و توانیویانه 48 رێگه‌ی سه‌ره‌كی و شه‌قام له شاری بارسێلۆنای پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه دابخه‌ن و جموجۆڵی هاتووچۆ په‌ك بخه‌ن.
چالاكی مانگرتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی كاتالۆنیا" و "ئۆمنیۆمی رۆشنبیری" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه به چالاكییه‌كانییان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كاتالۆنیا ده‌كه‌ن و كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌م رێكخراوانه‌ش به تۆمه‌تی "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ده‌وڵه‌ت" له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانییه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌رچه‌نده مانگرتنه‌كه به‌شێك له هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی په‌كخستووه، به‌ڵام تا ئێستاش له هه‌ندێك شه‌قامه‌كان هاتووچۆ ئاساییه و میترۆ و پاسه‌كانی ناو شاری بارسێلۆنه كار ده‌كه‌ن.
وه‌ك پێشوازیكردن له‌و چالاكییه‌كه‌ش، به‌شێكی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده، ده‌رگاكانیان داخستووه و به‌شدارییان له مانگرتنه‌كه كردووه.
بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له زانكۆی بارسێلۆنه خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام بدرێت و تێیدا داوای ئازادی بۆ زیندانییه سیاسییه‌كان بكرێت.
مانگرتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی بارسێلۆنا، یه‌كه‌م چالاكی له‌و جۆره‌یه كه له دژی هه‌ڵمه‌ته‌كانی حكوومه‌تی مه‌درید ئه‌نجام ده‌درێت، كه له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له هه‌رێمی كاتالۆنیا ئه‌نجام درا.