ناتۆ: له‌ناوبردنی داعش له عێراق و سووریا بنبڕكردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه ناگه‌یه‌نێت
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ ده‌ڵێت: پێویسته ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو بكرێت، چونكه شه‌ڕی دژی داعش شه‌ڕی نه‌وه‌كانه و له‌وانه‌یه چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
یێنس شتۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی كه به ناتۆ ناسراوه گوتی: له‌ناوبردنی پێگه‌كانی داعش له عێراق و سووریا هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام ئه‌و كاره ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ستۆڵتنبێرگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری برۆكسل هاتووه، كه رۆژی چوارشه‌ممه په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یاندا پێشكه‌شی كرد و جه‌ختی كرده‌وه "پێویسته ئاماده‌كاری نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو بكرێت، چونكه شه‌ڕی دژی داعش شه‌ڕی نه‌وه‌كانه و له‌وانه‌یه چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت".
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ هۆشداریشی دایه وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌دا، له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داعش له داهاتوودا هه‌ره‌شه له ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوپه‌یمانی ناتۆ له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڕیاریدا به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌رجه‌م توانا ئه‌له‌كترۆنیه‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌ندام فه‌راهه‌م بكرێن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، له شه‌ڕی دژ به‌داعش سوودی زۆریان له ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌لیكترۆنی وه‌رگرتووه.
شتۆڵتنبێرگ گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ بڕیاری دامه‌زراندنی دوو فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی داوه و روونیكرده‌وه، فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به پاراستنی ئاسایشی كاری گواستنه‌وه له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا، دووه‌میش ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری له ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی. گوتیشی "ناتۆ هاوپه‌یمانێكی به‌رگریه و پلانه‌كانیشمان له‌پێناو به‌رگریدان و له دژی هیچ وڵاتێك نییه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائه‌وكاته‌ی پلانی باشیان هه‌یه، ناتۆ هه‌ست به هه‌ره‌شه ناكات بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یاندا.
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ داواشی له رووسیا كرد، پابه‌ندی ئه‌و رێكه‌وتنه بێت كه بۆ سنوورداركردنی مووشه‌كی ناوه‌ندی و كورت مه‌وداكان ئیمزا كراوه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌یپێكرد، پێشتر جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ناتۆی راگه‌یاندووه، زانیاری هه‌یه كه مۆسكۆ ئه‌و رێكه‌وتنه پێشێل ده‌كات.