ئەمریكا لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشداری دەدات
"ھەرلایەنێك پەیوەندی ھەبێت دەبێ چاوەڕێی كاردانەوەی مەترسیداریش بكات"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ھەر كەس و لایەنێك مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران بكات، لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵ دەكرێت.
سیگال مەندلكێر، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا دوێنێ چوارشەممە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاندووە، سوپای پاسداران لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا گروپێكی مەترسیداری تیرۆریستییە و ھەر لایەنێك بیەوێ بازرگانی لەگەڵدا بكات، دەبێ مەترسی كاردانەوەكانی ئەمریكاش قبووڵ بكات، چونكە ئەوان قبووڵی ناكەن.
جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا راشیگەیاند، وەزارەتەكەیان وەكوو وڵاتێكی شەرانگێزو ئاژاوەگێر مامەڵە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.