عەبادی گەندەڵییەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

ھەوڵدەدرێت لە ھەڵبژاردنەكان رێگری لە سەركردەكانی حەشد بگیرێت

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، گەندەڵییەكی زۆر لەنێو گرووپەكانی حەشدی شەعبیدا ھەیە و بەشێك لە مووچەی چەكدارەكان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەكار دەھێنرێت، ھەروەھا ناوی وەھمی زۆر لەنێو گرووپە چەكدارەكاندا ھەیە.

ھەرچەندە دەستووری عێراقی رێگەنادات كەسانی سەربازی یاخود گرووپە سەربازییەكان بچنەنێو ھەڵبژاردنەكانەوە، بەڵام عەبادی ناتوانێت سەركەوتووبێت لەرێگریكردن لەم ھەنگاوە بەشێك لە سەركردە و گرووپەكانی حەشد.

ئەمە لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لە پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی بە بەڵگە تۆماركراون و چەندین دەزگای ناوخۆ و بیانی ئەو ھێزە بە مەترسی دەزانێت بۆ ئایندەی عێراق.