له توركیا زیاتر لە 100 كەس ده‌ستگیركران
ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیركردنی زیاتر لە 200 گومان‌لێكراو دەستیپێكرد
K24 - ئەنقەرە
له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خی توركیا سه‌د و یه‌ك گومانلێكراوی رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران.
په‌یامنێری كوردستان بیست و چوار له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: "پۆلیسی دژه تیرۆری توركیا، بۆ ده‌ستگیركردنی 245 كه‌س، له گومانلێكراوانی داعش، له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازدا، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامدا، 101 گومانلێكراوی داعش ده‌ستگیركران".
پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ئەنقەرە بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی ئەو گومانلێكراوانەی كە ناویان لەلایەن دراوەتە ھێزەكانیان".