"سیناریۆی داگیركردنه‌وی شاره‌كانی عێراق دووباره ده‌بێته‌وه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حامد موتڵه‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "سیناریۆكانی داگیركردنی چه‌ندین شار و ناوچه‌ی عێراق له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو سنووری سووریا به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ نه‌كرێت كه درێژییه‌كه‌ی 650 كیلۆمه‌تره و تا ده‌روازه‌ی ره‌بیعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا درێژده‌بێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌نی گوتووه: "ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش له‌و سنوورانه‌ی سووریاوه هاتن و شار و ناوچه‌كانی عێراقیان داگیركرد، ئه‌گه‌ر سنووره‌كانمان ئاوه‌ڵابن، دیسان دێنه‌وه شار و ناوچه‌كانمان و ئێمه‌ش نامانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ دووباره‌بێته‌وه".
موتڵه‌گ ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام له خاكی سووریاوه هه‌ڕه‌شه‌بوون بۆ سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش پێویستی به كۆششێكی سه‌ربازی فراوان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كۆنترۆڵ و قایم بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌توانین شكست به داعش بهێنین".
ساڵی 2014 ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كداری داعش له سنووره‌كانی نێوان سووریا و عێراقه‌وه په‌ڕینه‌وه‌و شاری مووسڵی دووه‌م گه‌وره شاری عێراق و چه‌ند پارێزگا و شارۆچكه‌و ناوچه‌ی فراوانی خاكی وڵاته‌كه‌یان كه‌وته ده‌ست و هێزه‌كانی سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق نه‌یانتوانی ناوچه‌كان بپارێزن و شوێنه‌كانیان بێ ته‌قه جێهێشت و سه‌رجه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان بۆ چه‌كدارانی داعش جێهێشت.