توركمانه‌كانی عێراق داوای هێزی سه‌ربازی ده‌كه‌ن
بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوونەتەوە
K24 - ھەولێر
تورکمانەکانی عێراق داوا لە تورکیا دەکەن، لە پێکهێنانی هێزێکی سەربازی هاوکارییان بکات.
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردووەتەوە، شاندێک لە تورکمانەکانی عێراق بە مەبەستی پشتیوانکردنیان لەلایەن ئەنقەرە سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، حەشدی شەعبی دەرگای خۆناونووسکردنی بۆ خۆبەخشانی تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک کردووەتەوە، بۆ ئەوەی هێزێکی تایبەت بەو خۆبەخشانە لە کەرکووک پێکبهێندرێت، کە ژمارەیان بە 10 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت.
لە لایەكی دیكە به‌ره‌ی توركمانی چاوی له پڕۆژه‌یه‌كه به مه‌به‌ستی به‌هه‌رێمكردنی ناوچه توركمانییه‌كانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لایه‌نه توركمانییه‌كان له دواین سه‌ردانیان بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، پێشنیازی دروستكردنی هه‌رێمێكی توركمانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووە، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی توركمانه‌كان له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه به عه‌ره‌بی جهدیدەی راگه‌یاندووه، تا ئێستا بۆچوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یانیش هاوپه‌یمانی شیعه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه وه‌رنه‌گیراوه. هاوكات بڕیاریش وایه توركمانه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، كۆنگره‌یه‌ك بۆ هێزه توركمانییه‌كان له به‌غدا یانیش كه‌ركووك ببه‌ستن.