"خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كۆتاییهات"
دیپلۆماتكارێكی ناوداری ئه‌مریكی: ئه‌مریكا هێشتا له عێراق تێنه‌گه‌یشتووه
K24 - هه‌ولێر:
دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكا له وتارێكدا كه له پێگه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "خه‌ونی ئه‌مریكا بۆ بوونی عێراقێكی دیموكراسی كۆتایی پێهات و وێنه‌كردنی ئێران وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه یارمه‌تی نادات".
رۆبه‌رت ستیڤن فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌سوریا‌و یه‌كێك له‌دیپلۆماتكاره باڵاكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هێرشی كورتماوه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق بۆ سه‌ر كوردستان راستییه‌كی تاڵی له‌باره‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد، ئه‌ویش كۆتاییهاتنی خه‌ونی به دیموكراسیكردن و فیدراڵییه‌تی عێراق بوو، ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێكه‌نینیشه ئه‌و خه‌ونه له كاتێكدا مرد، كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له جه‌نگی دژی داعشدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو!".
فۆرد باسی نیگه‌رانییه‌كانی كورد له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوری عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌هۆی بوونی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ساڵی 1992 له سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن دا، كورده‌كان حكومه‌تی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگرییان له خاكی خۆیان ده‌كرد، ساڵی 2005 بارزانی گووتی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ كۆماری عێراقی نوێ ده‌مێنینه‌وه".
له‌و كاته به‌دواوه بارزانی چه‌ندین جار گووتی: "ئه‌گه‌ر عێراق به وردی رێزی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی بگرێت ئه‌وه كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێنێته‌وه"، ده‌بێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و چاره‌نووسی كه‌ركووك و ناوچه (كێشه له‌سه‌ره‌كان) یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وكاته‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌به‌ستی بوو هه‌ڵبژاردنی نوێ بكرێت، به‌ڵێنی رێزگرتنی ده‌ستووره‌كه‌مان به كورد دا".
به‌ڵام له‌ماوه‌ی زیاتر له 4 ساڵ و نیودا كه من له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كارم ده‌كرد، توانیمان رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی سوننه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه كار بكه‌ین، به‌ڵام ده‌مانزانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان شكستمان هێناوه و پرسی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ش زۆر مه‌ترسیداره".
كاتێك ساڵی 2008 تا 2010 بۆ كاركردن گه‌ڕامه‌وه به‌غدا، ئه‌وكاته رایان كرۆكه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره باڵاكانی باڵیۆزخانه‌كه‌دا گووتی: "ئه‌گه‌ر پرسی كه‌ركووك به‌بێ چاره‌سه‌ركردن جێبهێڵین عێراق وێران ده‌بێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی هزرمان له‌سه‌ر هه‌موو كێشه تازه‌كان، هه‌وڵمان نه‌دا ئه‌و كیشه‌یه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
رۆبه‌رت فۆرد ده‌ڵێت: "ساڵی 2014 به‌هۆی لاوازی سه‌ربازی به‌غدا كورد سوودی وه‌رگرت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی نارده كه‌ركووك و كۆنترۆڵی بیره نه‌وته‌كانی كرد، هه‌ر چه‌نده ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كورد به گفتوگۆ و دانووستان نه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و كاره‌یان نه‌كردایه، خاك و نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و ئه‌مریكییه‌كانیش هیچ شتێكیان له‌و رووه‌وه نه‌كرد و ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌بوو كه عێراقییه‌كان له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هه‌موو ململانێ كۆنه‌كانیان به‌لاوه‌بنێن، بۆیه كێشه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه".
به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی بیرنه‌چووبوو كه كورده‌كان كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردبوو، مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2016(هێشتا باسی ریفراندۆم نه‌كرابوو) یه‌كێك له میلیشیا گه‌وره‌كانی لایه‌نگری ئێران سوێندیانخوارد، كه پارسه‌نگی هێز به‌سه‌ر كورده‌كاندا قڵپ ده‌كه‌نه‌وه‌و پاش داعش كورد گه‌وره‌ترین كێشه‌ن له عێراق".
ئه‌وه‌بوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی به‌غدا كه به‌هۆی پاڵپشتی ئێران و ئه‌مریكا بوونه هیزێكی گه‌وره، بانگه‌وازی گفتوگۆ و دانووستانیان ره‌تدكرده‌وه‌و به‌هێز په‌لاماریاندا و سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه له چه‌ندین ناوچه و ئه‌و هه‌موو سزا و بڕیارانه‌ی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ (ئێران و توركیا) بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی درووستبوو، به‌ڵام له 28/10/2017 ئاگربه‌ستێكی كاتی راگه‌یه‌نراوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و چاره‌نووسی كورده‌كان هه‌بێت".
رۆبه‌رت فۆرد ده‌ڵێت: "له كاتێكدا عه‌بادی و كه‌سانی دیكه له به‌غدا سه‌ركۆنه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و به ناشه‌رعی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام له ده‌ستووری عێراقدا هیچ شتێك نییه رێگه له ریفراندۆم بگرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو عێراقییه‌ك پێشوه‌خت ده‌زانێت كورده‌كانی عێراق نایانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌م قۆناغه‌شدا روونه‌دات".
رۆبه‌رت دانفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "هه‌میشه ئه‌مریكا هیواداربووه عه‌ره‌ب و كورد به‌شداریی حوكمی عێراق بكه‌ن، كاری بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتێكدا سه‌رۆكی عێراق كه پۆستێكی ته‌شریفاتییه كورده، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له ده‌ستی ئه‌و ئیسلامییه شیعیانه‌دایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. شیعه‌كان ناوه‌نده باڵا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی وڵاتیان له ده‌ستدایه، له به‌رامبه‌ر (وه‌زیری رۆشنبیری بۆ كورد).
ساڵی 2015 سوپاسالاری عێراقیش پۆسته‌كه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه كوردستان، چونكه رێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراقدا 1% بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه و زۆر رووداوی دیكه، پێده‌چێت هێشتا ئه‌مریكا له ره‌وشه‌كه تێنه‌گات، گه‌لی عێراقیش سه‌رقاڵی ململانێ ناوخۆییه‌كانێتی، ئه‌مریكاش نه له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانی ئێران و نه وڵاتانی دیكه‌دایه، به‌ڵام عێراقییه‌كان پێشوازی له‌و ده‌ستوه‌ردان بیانییه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌یاره ناوخۆییه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌ون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كان كه په‌یوه‌ندارن به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، هانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایاندا نێوه‌ندگیریی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بكه‌ن. له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌مریكا به هه‌ستیاری هه‌ڵسوكه‌وت بكات و به ئاگاییه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و ئاراسته‌ی پێشڤه‌چوونه‌كانی عێراق بنێت و خۆی له حاڵه‌تی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بپارێزێت".