سعوودیه داوا له هاووڵاتییانى ده‌كات لوبنان جێبهێڵن
له نزیكترین ده‌رفه‌ت خاكی لوبنان جێبهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، به ره‌چاوكردنی دۆخی ئێستا وڵاتی لوبنان، حكوومه‌تی ریاز داوا له سعوودییه‌كان ده‌كات خاكی لوبنان جێبهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، حكوومه‌تی ریاز، داوای له هاووڵاتییانی سعوودیه كردووه له نزیكترن ده‌رفه‌تدا خاكی لوبنان جێبهێڵن و له هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه‌ش گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، به هۆی گوشار و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له رێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه له سعوودییه‌وه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند هه‌وڵی تیرۆركردنیشی دراوه.