كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ: ساڵی 2017 توند‌وتیژترین ساڵ بوو له دژی منداڵانی عێراق
فازڵ غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌وان منداڵانی عێراق له چه‌ندین تاواندا تێوه‌گلاون
K24- هه‌ولێر:
فازڵ غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، تائێستا ساڵی 2017 دژوارترین و توند‌وتیژترین ساڵ بووه له دژی منداڵانی عێراق. غه‌ڕاوی گوتی"به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیه بهرنامهبۆداڕێژراوانهی له‌دژی ئه‌وان به‌كارهاتووه، ئه‌مساڵ منداڵانی عێراق رووبه‌ڕووی داڕووخانی سه‌ختی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه منداڵان قوربانی هه‌ره سه‌ره‌كی بوونه له تاوانه‌كانی داعش، له‌و تاوانانه‌ش: ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ری، به‌چه‌كداركردن، كڕین و فرۆشتنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌كارهێنانی منداڵان له‌كاری قیزه‌وه‌ن، كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی منداڵان، دست‌درێژی سێكسی بۆ سه‌ريان و جیاكردنه‌وه‌یان له خانه‌واده‌كانیان".
غه‌راوی گوتیشی، به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و ئابووری و نه‌بوونی هیچ یاسایه‌ك بۆ پاراستنی منداڵان له عێراق، هێشتا رێژه‌ی كاركردن به منداڵان, دابڕانیان له خوێندن و بوونی ده‌ستیان له چه‌ندین تاوان له ئاستێكی به‌رزدایه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ داواشی له حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، پرۆگرامێكی خێرا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا دابڕێژن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی تائێستاش به سه‌دان منداڵ له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كاندا دوور له مافه سهرهتاییهكانان ژیانی خۆیان ده‌گوزه‌رێنن.