ئێران ئه‌و ژنانه زیندانی ده‌كات كه هاوسه‌ره‌كانیان له‌ریزه‌كانی داعشدا كوژراون
داواکاری گشتیی تاران: دەسەڵاتی دادوەریی ئێران خەریکی لێکۆڵینەوەیه لە دۆسیەی ئەو کەسانەی کە له رێگای تورکیاوە چوونتە ناو خاكی سووریا
K24- هه‌ولێر:
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو ژنانه دەستبەسەر و زیندانی دەکات کە هاوسه‌ره‌كانیان چه‌كداری داعش بوونه و لە ریزی ئەو رێخکراوەدا شەڕیان کردووە و کوژراون.
عەباس جەعفەری دەوڵەتئابادی، داواکاری گشتیی تاران رایگەیاند، هاوسه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ستگیر و زیندانی ده‌كرێن، كه پێشتر له‌شه‌ڕدا كوژراون و دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كانیشیان پاره‌یان له رێكخراوی داعش وه‌رگرتووه.
وه‌ك داواكاری گشتی تاران ئاماژه‌یپێكرد، دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتە خەریکی لێکۆڵینەوەیه لە دۆسیەی ئەو کەسانەی کە له رێگای تورکیاوە چوونتە ناو خاكی سووریا و دوای ئەوەی داعش لە سووریا تووشی شکست بووە دووباره گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.
دەوڵەتئابادی گوتیشی زۆربەی ئەو ژنانە ئه‌وانه‌ن کە هاوسه‌ره‌كانیان لە ریزەکانی داعشدا کوژراون یاخۆد له‌لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌كانیانه‌وه دەستبەسەر کراون.