ئێران 2 زیندانی سیاسی دیكه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌سێداره ده‌دات
تۆمه‌تی ئه‌و دوو زیندانیه سیاسیه ئه‌ندامێتیان بوو له حزبێكی سیاسی كوردستانی
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو، رۆژی چوارشه‌ممه دادگای شۆڕشى ئێران له شاری ورمێ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 2 زیندانی سیاسی دیكه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سه‌پاند.
دوای چه‌ندین ساڵ له زیندانیكردنی ئەو دوو زیندانییه سیاسییە كوردەی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان، بە ناوەكانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاكۆ رەسولزادە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەكێك لە حزبە كوردییەكان و دژایەتی كردنی خودا، لەلایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی ورمێ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
دادگا تۆمەتی ئەندامیەتی لە كۆمەڵە و بەشداری لە تەقینەوەكانی ساڵی 2010 لە شاری مەھابادی داوەتە پاڵ ئەو دوو زیندانییە سیاسییە كوردە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی سێشەممەش 3 ھاووڵاتی كورد لە زیندانی دەریای شاری ورمێ لە سێدارەدران.