به‌ريتانيا كاتژمێرى سفرى بۆ ده‌رچوون له ئه‌وروپا ديار كرد
حكومه‌تى بريتانيا كاتژمێرى سفرى بۆ ده‌رچوون له يه‌كێتى ئه‌وروپا ديار كرد.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى بريتانيا كاتژمێرى سفرى بۆ ده‌رچوون له يه‌كێتى ئه‌وروپا ديار كرد.
له‌نده‌ن دوێنى له بڕيارێكدا واده‌ى ده‌رچوونى وڵاته‌كه‌ى له يه‌كێتى ئه‌وروپا ديار كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌وانه‌ى ئه‌گه‌رى دواخستنى بڕياره‌كه‌يان خستبووه‌ڕوو.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، كاتژمێر 11:00ى شه‌وى 29ى ئازار/ مارسى 2019 بريتانيا به ته‌واوى له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
دێڤيد ديڤيز، وه‌زيرى تايبه‌ت به ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، هه‌ندێك هاووڵاتى و ئه‌ندامى په‌رله‌مان باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌و بڕياره دوادهخهين، بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى ئه‌وان ئێمه بڕيارمان دا و واده‌ى ده‌رچوونمان ديار كرد.