داعش ته‌واوی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه
سوپای سووریا، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای پاسداران، به‌شدارییان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یدا كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
رووانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش كۆنتڕۆڵی شارۆچكه‌كه‌ی كردووه و سوپای سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د، به دووری نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، داعش له رێكه‌ی دانانی بۆسه و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، توانیویه‌تی هێزه‌كان له‌و شارۆچكه‌یه وه‌ده‌ربنێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، هێزه‌كانی سووریا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شارۆچكه‌كه‌یان رایگه‌یاند، هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به رێككه‌وتنێك له نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و رێكخراوی داعش كراوه.
له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌شدا، جگه له سوپای سووریا، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای پاسداران، به‌شدارییان كردبوو.
ئه‌لبوكه‌مال "بوكه‌مال" سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری سووریایه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.