لە كەركووك ھێرشكرایە سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی دژە تیرۆری عێراق
"ھێرشەكە لە رێگەی بۆمبەوە ئەنجامدراوە"
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، چەند كەسێكی نەناسراو، لە رێگەی دوو بۆمبی دەستییەوە ھێرشییان كردووەتەسەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی دژە تیرۆری عێراق، لەنزیك كۆلیژی یاسای ناوەڕاستی شارەكە.
سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركووك، زیانەكانی دژە تیرۆری عێراقی ئاشكرا نەكرد.
دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراق، كەركووكیان داگیركرد، بەھۆی ئەمەشەوە رۆژانە ھێرش و پەلاماری چەكداری دەكرێتەسەر ئەو ھێزانە.