تره‌مپ گله‌یی له كیم جۆنگ ئون ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: رۆژێك دێت ببینه هاوڕێی یه‌كتریی
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گله‌یی له "كیم جۆنگ ئون" سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات، چونكه له میدیاكانی كۆریای باكووره‌وه به "پیر" ناوی تره‌مپی بردووه.
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "بۆچی كیم جۆنگ ئون، سوكایه‌تیم پێده‌كات و به پیر ناویبردووم، له كاتێكدا من هیچ رۆژێك به‌وم نه‌گوتووه "كورتی قه‌ڵه‌و".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی "زۆرباشه من هه‌وڵی زۆرمداوه پێكه‌وه ببینه هاوڕێ و له‌وانه‌یه رۆژێكیش ئه‌وه رووبدات و ببینه هاوڕێی یه‌كتریی".
به‌هۆی پرۆگرامه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه، نێوانی كۆریای باكوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گرژی تێكه‌وتووه‌و له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ئاسیا، تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی چینه‌وه گه‌مارۆكانی سه‌ر پێونگ یانگ زیاتر بكات و به‌گووته‌ی خۆی، سه‌رۆكی چین به‌ڵێنی هاوكاریی زیاتری پێداوه.