ديمه‌شق تۆپباران كرا
ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدار رێككه‌وتنى ناوچه نيمچه ئارامه‌كانيان پێشێلكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا رايانگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدار رێككه‌وتنى ناوچه نيمچه ئارامه‌كانيان پێشێلكردووه و تۆپبارانى ناوچه‌ى زبلتانى ديمه‌شقيان كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له ديمه‌شقه‌وه رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدار ناوچه‌ى زبلتانى ديمه‌شقيان تۆپبارانكردووه و به‌و هۆيه‌وه كه‌سێك پێكراوه و زيانى ماڵى زۆريش به‌ر هاووڵاتيان كه‌وتووه.
ئه‌م تۆپبارانه له كاتێكدايه له چه‌ندين ناوچه‌ى سووريا به رێككه‌وتنى وڵاتانى زلهێز و لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى شه‌ڕى سووريا ناوچه‌ى نيمچه ئارام راگه‌يه‌ندراوون.
ئه‌م تۆپبارانه دواى ئه‌وه دێت سێشه‌ممه‌ى رابردووش 13 كه‌س به هۆى تۆپبارانى ميليشياكانه‌وه له غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات بريندار بوون.