14 یانه واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كانی كوردستان له خولی نایابی عێراق بێبه‌ش بكه‌ن
ئه‌گه‌ر خوله‌كه به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه‌بچێت له كوردستان ته‌نیا زاخۆ به‌شداریی ده‌كات

سبەی سێشەممە بریاری كۆتایی لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی عێراق دەدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له خولی نایابی عێراق، بە كوردستان24ـی راگەیاند كە 14 یانە واژوویان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوە بچێت، هەڕەشەشیان کردووە ئەگەر ژمارەی یانەكان لە 20 یانە زیاتر بکرێت بەشداری لە خولەكە نەکەن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بریاریداوە سبەی سێشەممە لە كۆبونەوەی ئاسای خۆیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی فیدراسیۆنەكە ئەم بابەتە یەكلابكاتەوە و بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 لە ئەگەری سەركەوتنی داواكەی ئەم 14 یانەیە لە ئاردایە و رەنگە یانەكانی كوردستان جگە لە یانەی زاخۆ لە بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق بێبەش بکرێن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق 18ـی ئه‌م مانگه بۆ واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام پێشبینی دواخرانی واده‌ی خوله‌كه و زیادبوونی ژماره یانه به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا رێككه‌وتنی كۆتایی نه‌كراوه.