وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پارێزگاریی له داعش ده‌كات
رووسیا وێنه‌ی كاروانی چه‌كدارانی داعش بڵاوده‌كه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند "پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پاڵپشتی راسته‌وخۆ پێشكه‌شی داعش ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 14/11/2017 وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا چه‌ندین وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان رۆژی 9/11/2017 گرتوویانه، له وێنه‌كاندا كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌بینرێن كه درێژی كاروانه‌كه‌یان ده‌گاته چه‌ند كیلۆمه‌ترێك و له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه ده‌كشێنه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی وادی سه‌بحه له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا.

له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت:: "سه‌ركرده‌كانی سوپای رووسیا دووجار پێشنیازی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تا له‌و كاروانه‌ی چه‌كدارانی داعش بده‌ن له ناوچه‌ی سه‌بحه‌ی له كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیانكردووه‌ته‌وه بۆردوومانی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و بیانووه‌كه‌شیان ئه‌وه بووه كه گوایه، ئه‌وانه له‌سه‌روبه‌رندی خۆراده‌ستكردنن و فه‌رمانه‌كانی په‌یماننامه‌ی جنێڤ كه په‌یوه‌ست به دیله‌كانی جه‌نگ، به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن.
