يه‌ڵدرم: ئه‌مريكا رێگه‌ى داوه چه‌كدارانى داعش به چه‌كه‌وه ره‌ققه بهجێبهێڵن
خۆيان و چه‌كه‌كانيان به 50 بارهه‌ڵگرى گه‌وره كه 10يان تايبه‌ت بوون به چه‌كه گهورهكانيان شاره‌كه بهجێبهێڵن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكا گرت، كه رێگه‌ى داوه چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه به چه‌كه‌وه شاره‌كه بهجێبهێڵن.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم له ميانى وته‌يه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ كوتله‌ى پارته‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا ئه‌مڕۆ پێشكه‌شيكرد، گوتى: "بڕوانن چى روويدا. له برى پاككردنه‌وه‌ى ره‌ققه له چه‌كدارانى داعش، ئه‌مريكاييه‌كان يارمه‌تى چه‌كدارانى داعشيان دا تا له شاره‌كه‌وه خۆيان و چه‌كه‌كانيان به 50 بارهه‌ڵگرى گه‌وره كه 10يان تايبه‌ت بوون به چه‌كه گهورهكانيان شاره‌كه بهجێبهێڵن".
گوتيشى: "ئێمه به ئه‌مريكامان گوت ناكرێت به هێزێكى تيرۆريستيى هه‌وڵى له ناوبردنى هێزێكى ديكه‌ى تيرۆريستى بدرێت. ئه‌مه بۆ وڵاتانى گه‌وره كه له شه‌ڕى تيرۆردان گونجاو نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا كێ ده‌زانێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش له كوێن. له كوێ خۆيان و چه‌كه‌كانيان له دژى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. ره‌نگه له توركيا، يان له ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مريكا و هه‌موو جيهاندا ده‌ركه‌ون".
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا راشيگه‌ياند، هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆتايهێنان به تيرۆر زۆر گرنگه و ئێمه له‌و بڕوايه‌داين راسته داعش رۆيشتووه، به‌ڵام له جێى ئه‌وان هێزه‌كانى وه‌ك هێزى كورده‌كان جێگهيانى پڕكردووه‌ته‌وه. ئايا ئه‌وه سياسه‌تێكى زيره‌كانه‌يه؟".
پێشتر نێرده‌ى سووريا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندبوو، كه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا رێگه‌يان داوه چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه و دێرزوور ده‌رباز بن.