به‌گومانی هاوكاریكردنی داعش ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر له‌پاریس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی
لێكۆڵه‌رانی پاریس: گمانی ئه‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵه‌ی لافارج هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به داعش كردبێت، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێ بده‌ن لقی كارگه‌كه‌یان له سووریا به‌كار بخه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی "ئه‌ی ئێف پی" رۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی بازرگانی لافارج، به‌وه‌ی كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به داعش كردووه.
ئاژانسی ناوبراو له سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی گواسته‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك له‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی لافارج كه تایبه‌ته به كه‌ره‌سته‌ی كۆنكرێتی، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به گروپی جیهادیه‌كانی سووریا كردووه، كه له‌ناویاندا رێكخراوی داعش‌یش هه‌یه، ئه‌و لێكۆڵه‌رانه به‌مه‌به‌ستی پشكنین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی لافراج رایگه‌یاند "ئێستا لێكۆڵه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كان سه‌رقاڵی پشكنینن له‌ناو نووسینگهكانمان"، هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه هاوكاری ته‌واوی لێكۆڵه‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌كاتێكدا پشكنین به‌رده‌وامه، ناتوانین هیچ زیانیاریه‌كی دیكه له‌ئێستادا بده‌ین".
دوای تێبینی كردنێكی ورد و درووستبوونی گومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌به‌لاحی لافارجی به‌رهه‌مهێنه‌ری چیمه‌نتۆ، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه، سێ دادوه‌ری فه‌ره‌نسی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له راستی ئه‌و گومانه دڵنیا بن، كه به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2013-2014 ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به داعش كردووه، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێ بده‌ن لقی كارگه‌كه‌یان له ناوچه‌ی جهلابیهی باكووری سووریا به‌كار بخه‌ن.
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران ده‌یانه‌وێ پشتڕاست بن، ئاخۆ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئاگاداری ئه‌و مهترسیهن كه رووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌ره سووریه‌كان له‌و كارگه‌یه ببۆوه! كه ئه‌وكات ناوچه‌ی جه‌لابیه به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه بوو.
له‌مانگی حوزه‌یرانی دووهه‌زار و شازده، رۆژنامه‌ی "لۆمۆند" بڵاویكردبۆوه "كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی لافراج له سووریا جێگای گومانه، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه و سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌و ناوچه‌یه رایانكردووه، كه‌چی لافارج له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه".