فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رووسیا ئاسمانی عێراق و ئێرانیان بۆ لێدانی داعش له سووریا به‌كارهێنا
6 فڕۆكه‌ی رووسي له جۆری "tu22m3" بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له شاری ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به پارێزگای دێر زوور لة رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته له جۆری "tu22m3" ی ستراتیژی بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له شاری ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به پارێزگای دێر زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكردووه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و فڕۆكه رووسیانه ئاسمانی عێراق و ئێرانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێناوه و له‌و بۆردومانه‌دا چه‌ندین بنكه، ئۆتۆمۆبیل و ئامێری سه‌ربازی داعش خاپوور كراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا جه‌ختیشی كردۆته‌وه، فڕۆكه‌كان هێرشه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه و زۆر به‌وردی ئامانجی خۆیان پێكاندووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ پارێزگاریكردن و چاودێریكردنی ئه‌و شه‌ش فڕۆكه‌یه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی دیكه‌ی رووسی له جۆری "سو-30ئێس ئێم" له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له سووریا خۆیان گه‌یاندۆته ئاسمانی ئه‌لبوكه‌مال.
راشیگه‌یاندووه، دوای به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه، سه‌رجه‌م فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانیان.
له 10ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا به هاوكاری هێزه ئاسمانیه‌كانی رووسیا شاری ئه‌لبوكه‌مالیان له نزیك سنووری عێراق كۆنترۆڵكردبوو، هه‌رچه‌نده له 12ی مانگ دووباره ئه‌و شاره كه‌وته‌وه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكردبووه‌وه.