سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته میوانی پاریس
كۆشكی ئێلیزێ: ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به شای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه كردووه و دواتر داوای له حه‌ریریش كردووه ببێته میوانی پاریس
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا "ئێلیزێ" رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنان كه ئێستا له ریازی پایته‌ختی سعودیه‌یه، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌ریری بۆ فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه كردووه و دواتر داوای له حه‌ریریش كردووه ببێته میوانی پاریس. بڕیاریشه له رۆژانی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌و بانگێشتنامه‌یه‌ی ماكرۆن، حه‌ریری و خانه‌واده‌كه‌ی بگه‌نه پاریس.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه میشێل عۆن سه‌رۆكی لوبنان به به‌رده‌وامی باس له‌وه ده‌كات، حه‌ریری و خانه‌واده‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون. له به‌رامبه‌ریشدا رۆژی سێشه‌ممه حه‌ریری رایگه‌یاندبوو "به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لوبنان، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌م، كه من ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوم".