نوێترين لێدوانى تره‌مپ له باره‌ى كه‌ناڵى CNNـه‌وه
ئه‌و كه‌ناڵه به راستى "فاشيله"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: له ميانى سهردانهكهمدا بۆ فليپين به ناچارى دواى چه‌ند مانگێك له سه‌ير نه‌كردنى سه‌يرى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنم كرد.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى نووسيوه: دووباره بۆم ده‌ركه‌وت كه تا چ رادهيهك بێكهڵك و چه‌واشه‌كاره. ئه‌و كه‌ناڵه به راستى "فاشيله".
تره‌مپ به به‌رده‌وامى ره‌خنه له كه‌ناڵى سى ئێن ئێن ده‌گرێت و پێى وايه كه‌ناڵه ته‌قليدييه‌كانى ئه‌مريكا دژى سياسه‌تى ئيداره‌كه‌ى هه‌واڵى بێ بنه‌ما و ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
While in the Philippines I was forced to watch @CNN, which I have not done in months, and again realized how bad, and FAKE, it is. Loser!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ١٥ نوفمبر، ٢٠١٧