روو‌سیا سه‌ری له ئه‌مریكا سووڕماوه و داوای به‌ڵگه‌ی لێده‌كات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریاین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روو‌سیا، سه‌رسوڕمانی خۆی له لێدوانێكی جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ربڕی، كاتێك ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌مریكا له سووریا گوتوویه‌تی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه".
ماریا زه‌خارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روو‌سیا ده‌ڵێت: "مۆسكۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بوونی له سووریا نیگه‌رانه".
زه‌خارۆڤا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "لێدوانه‌كه‌ی ماتیس لای روو‌سیا سه‌یر بوو، كاتێك بۆ میدیاكانی ئه‌مریكا قسه‌یكردووه ده‌ڵێت، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، به ره‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، بۆیه نابێت ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌لام بمێننه‌وه، كامه رێگه‌پێدان؟، كێ و كه‌ی رێگه‌تان پێدراوه؟، ئایا كۆپی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كتان لایه؟".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روو‌سیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تاكه دامه‌زراوه‌یه بڕیاری له‌و شێوه‌یه ده‌ربكات بۆ رێگه‌دان و به‌كارهێنانی هێز، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سووریا".