فراكسیۆنە كوردییەكان دانیشتنی په‌رله‌مانیان په‌كخست
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب ویستبوویان له‌سه‌ر به‌شداریی ریفراندۆم لێپرسینه‌وه له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 16/11/2017 سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی عێراق دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بە جێھێشت.
بەختیار شاوەیس ئەندامێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: "بەشێك لە پەرلەمانتارە عەرەبەكان ویستیان ئەو لیژنەیه‌ی كە لێكۆلینەوە لەو پەرلەمانتارە كوردانە ده‌كات كە له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شدارییان كردووه‌و دەنگیان بە بەڵێ داوە، بخەنە خشتەی كاری پەرلەمان، بەڵام فراكسیۆنە كوردیەكان ئەمەیان رەتكردەوە، دوای ئەوەی خرایە خشتەی كار، ئێمەش ئەو دانیشتەمان بەجێھێشت، بۆیە لەبەر نەبوونی رێژەی یاسایی پارلەمانتاران دانیشتنەكە دواخرا".
دوای ریفراندۆمی سەربەخۆی ھەرێمی كوردستان بەشێك لە پەرلەمانتارە عەرەبەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێكھێنانی لیژنەیەكیان بۆ لێپرسینەوە لەو پەرلەمانتارە كوردانە كردبوو كه به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ ریفراندۆم داوه.