ئه‌ڵمانیا پیلانێكی داعش ئاشكرا ده‌كات
شێوازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته نهێنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، رێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانییان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داڕشتووه و نیازییان هه‌بووه به ئۆتۆمبێلی به كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی "كۆلنر شتات ئینتسایگهر" و "ئێكسپرێس" راپۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه فه‌رمییه‌كانی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، كه تێیدا هاتووه: "ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه له ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن دوو برا به‌ناوه‌كانی عومه‌ر و یوسف، له شاری هێرنه‌ی باكووری راین سه‌رپه‌رشتی ده‌كران".
له راپۆرته‌كانی ئه‌و دوو رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به ئۆتۆمبێلی به كۆنتڕۆڵ، یاخود ئۆتۆمبێلی كۆنتڕۆڵكراو له دووره‌وه، بیرۆكه‌ی ئه‌و دوو برایه بووه و پیلانیشیان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كان، هه‌ردوو براكه له هێرشی فڕۆكه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سووریا كوژراون.
رۆژنامه‌كان به پشت به‌ستن به راپۆرتی نهێنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، پێشتر داوای دیزاین و شێوازی درووستكردنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به درووستكردنییان بكه‌ن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: RT