قاسم سولێمانی له ئه‌لبوكه‌ماله
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با: واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات كۆسپ بخاته به‌رده‌م پێشڕه‌ویه‌كانمان له سووریا بۆئه‌وه‌ی بواری زیاتر به هه‌سه‌ده بدات به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز رێگه پێكاندنی ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ین
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه دوێنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه لیستی تیرۆره‌وه رایگه‌یاند، قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ئه‌لبوكه‌مالی سووریی له‌سه‌ر سنووری عێراق، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له ئه‌لبوكه‌مال و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سولێمانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كان ئه‌نجامداوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، قاسم سولێمانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پلانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی داناوه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سوله‌یمانی خۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات.
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باش ده‌ڵێت، فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری كۆنگرێس بۆ ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با وه‌ك گروپێكی تیرۆریست، له ئه‌نجامی ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌یه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان له سووریا ده‌یكات و واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات كۆسپ بخاته به‌رده‌م پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای سووریا و هاوپه‌یمانانی، بۆئه‌وه‌ی بواری زیاتر به هه‌سه‌ده بدات ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هه‌ژموون له سنووری نێوان سووریا و عێراق، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه "ئێمه هه‌رگیز رێگه به ئه‌مه‌ریكا ناده‌ین ئه‌و ئامانجه‌ی بپێكێنێت".
پێشتریش گروپی نوجه‌با دوو لیوای چه‌كداری خۆی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیر كردبوو، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ئه‌لبوكه‌مال.
دوێنێ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گروپی چه‌كداری نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به بڕیارێك خسته لیستی تیرۆره‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه قه‌ده‌غ بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌كره‌م كه‌عبی ئه‌مینداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌شی به شێواندنی سه‌قامگیری عێراق تۆمه‌تباركرد.