رووسیا زریپۆشی "T-90S" ده‌داته عێراق
كۆمپانیای "ئۆراڵ فاغۆن زافۆد"ی رووسی ئه‌و زریپۆشانه ده‌گوازێته‌وه عێراق و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاتی دیاریكراو له گرێبه‌سته‌كه‌دا سه‌رجه‌میان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌ری ده‌زگای هاوكاری سه‌ربازی ته‌كنیكیی نێوان رووسیا و وڵاتانی جیهان رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێكی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری هه‌ریه‌ك له عێراق و رووسیا، مۆسكۆ ژماره‌یه‌ك زریپۆشی جۆری "T-90S" به حكومه‌تی عێراق ده‌فرۆشێت.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، كۆمپانیای "ئۆراڵ فاغۆن زافۆد"ی رووسی ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زریپۆشانه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو له گرێبه‌سته‌كه‌دا، سه‌رجه‌میان له‌كاتی خۆیاندا راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێن.
پێشتر حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 64 زریپۆش له جۆری "T-90S" و "T-90S ka"ى له‌گه‌ڵ رووسيا ئيمزا كردبوو.
زریپۆشی "T-90S" جۆرێكی زریپۆشی "T-90"ـه و ئێستا ئه‌و جۆره‌یان له‌لایه‌ن سوپای رووسیاشه‌وه به‌كار ده‌هێندرێت. ئه‌و جۆره زریپۆشه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه، كه قه‌ڵغانێكی زیاده له‌سه‌ر كه‌لوه‌كه‌ی هه‌یه و، ئۆفه‌ری په‌یوندیكردن و به‌دواداچوونی تێدایه و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووی تێدا به‌كارهاتووه.