ئه‌نقه‌ره: به چاودێرى ئه‌مريكا داعش له ره‌ققه پاشه‌كشێى كردووه
رێگه‌يان داوه سه‌دان چه‌كدارى داعش له ره‌ققه ده‌رباز بن.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه رێگه‌يان داوه سه‌دان چه‌كدارى داعش له ره‌ققه ده‌رباز بن.
گوته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، به‌كر بوزداغ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) به سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى ره‌ققه به‌جێبهێڵن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركيا گوتيشى: "هه‌سه‌ده هێزێكى تيرۆريسته و هاوكارى گرووپێكى ديكه‌ى تيرۆريستى كردووه به چاودێرى ئه‌مريكا".
به‌كر بوزداغ ئه‌وه‌شى گوت: "يه‌كه‌مجاره ناوچه‌كه حاڵه‌تى له‌و جۆره به خۆيه‌وه ببينێت كه گرووپێكى تيرۆريستى به‌ره‌نگارى گرووپێكى ديكه ببێته‌وه و ئه‌مه گاڵته‌جاڕييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه به چاودێرى ئه‌مريكا پاشه‌كشه‌يان كردووه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ