دوايين شوێنپێى داعش له عێراق كۆنترۆڵ كرا
ميليشيا عێراقييه‌كان هه‌واڵى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى قه‌زاى راوه‌يان له‌و په‌ڕى خۆرئاواى عێراق راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
سوپا و ميليشيا عێراقييه‌كان هه‌واڵى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى قه‌زاى راوه‌يان له‌و په‌ڕى خۆرئاواى عێراق راگه‌ياند.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سوپا و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ دوايين ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش كۆنترۆڵ كراوه و له ئێستادا داعش هيچ شوێنپێيه‌كى له عێراق نه‌ماوه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان له قه‌زاى راوه داعش هيچ به‌ره‌نگارييه‌كى ئه‌وتۆى پيشان نه‌داوه و ئه‌مڕۆ دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانى ئه‌وديو سنوورى عێراق و خاكى سووريا پاشه‌كشێى كردووه.
په‌يامنێرى كه‌ناڵى "RT"، ئه‌شره‌ف عه‌زاوى هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق بووه، رايگه‌ياند، چه‌كداره‌كانى داعش به خێرايى شاره‌كه‌يان داوه به ده‌سته‌وه و شه‌ڕيان نه‌كردووه.
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى عێراق، ئه‌مڕۆ رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان روويانكردووه‌ته راوه بۆ كۆنترۆڵكردنى و داواشى له هاووڵاتييانى دانيشتووى شارۆچكه‌كه كرد، ئاڵاى سپى له‌سه‌ر ماڵه‌كانيان هه‌ڵبده‌ن و هه‌روه‌ها داواشى له چه‌كدارانى داعش كرد، شه‌ڕ نه‌كه‌ن و خۆيان راده‌ست بكه‌ن.