كوتله‌ی ئه‌حرار: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان مالكی به كه‌وتنی موسڵ تۆمه‌تباره
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا نه‌ك ته‌نیا مالكی چانسی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی نابێت، به‌ڵكو ناتوانێت ڕكابه‌ریش له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بكات
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولهادی خه‌یروڵڵا، ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حرار له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، گه‌لی عێراق به‌رپرسه له گۆڕینی دۆخی سیاسی له عێراق و جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ره‌كی، ئێستا ئێمه له قه‌یرانێكی نیشتیمانی گه‌وره‌داین.
خه‌یروڵڵا گوتیشی، به‌هۆی پارێزبه‌ندیه‌وه ناتوانرێت هه‌ندێك له گه‌نده‌ڵكاران سزا بدرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوری مالكی، كه به‌گوته‌ی خه‌یروڵڵا، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له دیارترین تۆمه‌تباره‌كانی كه‌وتنی موسڵ بووه له ساڵی 2014دا، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌شدایه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا نه‌ك ته‌نیا مالكی چانسی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی نابێت، به‌ڵكو ناتوانێت ببێت به ڕكابه‌رێكی باشیش بۆ ئه‌و پۆسته.
بڕیاره له مانگی 5ی 2018 هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچن، به‌ڵام ئاماژه‌گه‌لێكی زۆر بۆ دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له ئارادایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانرێت تا ئه‌و كاته ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانیان، كه ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراودا.