دوای داعش عێراق شەڕی ئاو دەكات
پیلانێكی ھەرێمی دژی عێراق بەڕێوەیە و ئەمجارەیان بە گرتنەوە سەرچاوەی ئاو شەڕێك به‌رۆكی عێراق ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
مه‌نسور بعێجی جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجوومەنی نوێنەری عێراق بلاویكردەوە، كە دوای شەڕی داعش شەڕی ئاو لەپێشمانە.
بعێجی لە بەیاننامەیەكدا بلاویكردەوە، پیلانێكی ھەرێمی دژی عێراق بەڕێوەیە و ئەمجارەیان بە گرتنەوە سەرچاوەی ئاو، شەڕێك دووچاری عێراق دەبێتەوە.
وه‌ك بعێجی ئاماژه‌ی پێكرد، له‌و شه‌ڕه‌دا زۆرترین زیان به‌ر پارێزگاكانی ناوەراست و باشووری عێراق دەكەوێت و وا لەجووتارانیش دەكات دەستبەرداری پیشە و زه‌ویه‌كانیان بن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە حكومەت داوا لە ھەریەك لە توركیا و سوریا بكات، بەشە ئاوی عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت، ئەگەرنا خه‌ڵكی عێراق رووبه‌ڕووی گەورەترین كارەسات دەبێتەوە.
حكومه‌تی توركیا چه‌ندین پرۆژه‌ی درووستكردنی به‌نداو و گلدانه‌وه‌ی ئاوی له‌به‌رده‌سته، كه بڕیاره له‌داهاتوودا بخرێنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌شی عێراق له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی دیجله و فورات هه‌یه، كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیان له وڵاتانی توركیا و ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.