هێزه سوونییه‌كانی عێراق: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكه‌ین
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یه مه‌رجی به‌شداریكردنی سوننه‌كانه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
K24- هه‌ولێر:
موتهشهڕ سامه‌رائی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له یه‌كێـتی هێزه سووننییهكان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له ئارادایه، زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك ناكات كه تێیدا تاكی عێراقی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئازادانه بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆی بدات.
سامه‌ڕائی گوتیشی: لایه‌نه سووننییهكان ده‌توانن به مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌ویش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یه. جه‌ختیشی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه زه‌مینه‌سازی بۆ دۆخێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ئه‌وكاته ده‌توانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ببرێت.