كه‌نه‌دا كۆتایی به ئه‌ركی خۆی له عێراق هێنا
وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا: له‌و ماوه‌یه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق بوون 850 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانیش به‌شداری له شكاندنی داعشدا كردووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای زیاتر له‌ماوه‌ی سێ ساڵ له چاودێریكردن و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌ركی هێزه ئاسمانیه‌كانی له‌ناو خاكی عێراق ته‌واو بوو.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگی كه‌نه‌دادا هاتووه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه هێزه‌كانیان له عێراق بوون، فڕۆكه‌كانیان 850 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و راسته‌وخۆش له‌ڕێگه‌ی پێدانی زانیاری، چاودێری و به‌دواداچوون، به‌شداری له شكاندنی داعشدا كردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌گری ئه‌و وڵاته ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌یان نه‌خۆشخانه مه‌یدانیه‌كه‌شی له عێراق داده‌خات.
كه‌نه‌دا یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو، كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا رۆڵێكی دیاری له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق گێڕا، چه‌ندین راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقیه‌كانی له‌ئه‌ستۆ بوو.