ئه‌ردۆغان داوايه‌كى ناتۆى بۆ لێبوردن ره‌تكرده‌وه
له مانۆڕێكى ناتۆدا وێنه‌ى دامه‌زرێنه‌رى توركيا و ئه‌ردۆغان دانراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ره‌تيكرده‌وه، داواى لێبوردنهكهى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى قبوڵ بكات.
په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه كه له ميانى راهێنانه‌كانى ناتۆ له نه‌رويج روويدابوو، داواى لێبوردنى له توركيا كرد.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و داوايه قبوڵ بكات و گوتى: ئه‌وه رووداوێكى ئاسايى نييه و به داواى لێبوردنێكى ساده چاره‌سه‌ر نابێت.
دوێنێ هه‌ينى، توركيا هێزه‌كانى له مانۆڕێكى ناتۆ له نه‌رويج كشانده‌وه، كه له كاتى راهێنانه‌كاندا وێنه‌يه‌كى دامه‌زرێنه‌رى توركيا مسته‌فا كه‌ما و سه‌رۆكى ئێستاى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ركه‌وتبوو.
هه‌مان رۆژ، ئه‌ميندارى گشتى ناتۆ، يه‌نس ستۆلتنبێرگ داواى لێبوردنى له توركيا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى روويداوه ئه‌نجامى هه‌ڵه‌يه‌كى كه‌سييه و ره‌نگدانه‌وه‌ى سياسه‌تى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نييه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌نادۆڵ