به‌به‌ڵگه .. په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 دووباره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
له‌ژێر رۆشنایی دوا داواكاری دووباره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاندۆته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی نوسراوی هاوپێچ له‌گه‌ڵ پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 كه كۆپیه‌كی به‌ده‌ست كوردستان 24 گه‌یشتووه، له‌ژێر رۆشنایی دوا داواكاری، دووباره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاندۆته‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كراوه، هاتووه "به ئاماژه‌كردن به‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ی رۆژی هه‌ینی 17 تشرینی دووه‌می ساڵی 2017 له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواكاری ئێوه دووباره پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 بۆ ئێوه ره‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه".
له پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2018دا پشكی هه‌رێمی كوردستان له 17% بۆ 12.68% كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لایه‌نه كوردیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
.jpeg)