موحسین رەزایی: بنەماڵەی ئال سعود لە ناو دەچێت
موحسن ره‌زایی: سعودیەكان لەگەڵ ئێسرائیل و ئەمریكا رێككەوتوون و خەڵكی ناوچەكە تیرۆر دەكەن, بەلام زۆری نەماوە ئیسلامی راستەقینە لە ناوچەكە جێگیربێت و خه‌ونه‌كانی سعودیه له‌بار ده‌چن
K24- هه‌ولێر:
لە نوێترین لێدوانی‌دا دژ بە سعوديا، موحسن ره‌زایی سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی ئێران دەڵێ, دوای ئەوەی داعش بە تەواوی لە ناوچەكە كۆتایی ھات و ئیسلامی راستەقینە جێگیر بوو ئەوكاتە بنەمالەی ئالی سعود وەك سەدام بۆ ھەمیشە لەناو دەچن.
بە وتەی رەزایی، سعودیەكان لەگەڵ ئێسرائیل و ئەمریكا رێككەوتوون و خەڵكی ناوچەكە تیرۆر دەكەن, بەلام ئێمە دڵنیاین زۆری نەماوە ئیسلامی راستەقینە لە ناوچەكە جێگیر ده‌بێ, ئەوكاتیش بنەماڵەی ئال سعود وەك سەدام بۆ ھەمیشە لەناو دەچێت.
ئیم لێدوانه‌ی ره‌زاییش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئامانجی سیاسه‌ته‌كانی تاران بۆ درووستبوونی هیلالی شیعی له ناوچه‌كه خه‌ریكه ده‌پێكێت.