تره‌مپ و ماكرۆن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران رێككه‌وتن
"له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان سنوور بۆ چالاكی تێكده‌رانه داده‌نێن"
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، له‌باره‌ی ره‌وشی لوبنان و سووریا، گفتوگۆیان كردووه‌و به‌ڵێنیانداوه به‌ره‌نگاری ئێران و میلیشیای شیعه، "حزبوڵڵا" ببنه‌وه".
له به‌ریاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك ماكرۆن، ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ره‌وشی لوبنان و سووریا قسه‌یان كردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه پێویسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كاربكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و چالاكییه تێكده‌رانه‌ی حزبوڵڵا و ئێران ببنه‌وه كه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌یكه‌ن".
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و تره‌مپ، هاوكاتی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی لوبنان بووه، كه پاش زیاتر له دوو هه‌فته مانه‌وه له سعوودیه، رۆژی 18/11/2017 گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.