رووسیا یه‌په‌گه‌ بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سوچی ده‌كات

توركیا ناڕازییه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/11/2017 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیادا، بەشداری كوردی لە كۆنگرەی سوچی تاوتوێ كرد.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئێران لە ئەنتالیاوە رایگەیاند: "كۆبوونەوەكەیان ئەرێنی بووە و تەواوی پرسەكانی پەیوەست بە سووریایان تاوتوێ كردووه‌. لە نێویشیاندا بەشداری كورد لە كۆنگرەی گوتوبێژەكانی نیشتیمانی كە بریارە 22 ی ئەم مانگە لە سوچی بەرێوەبچن".

لاڤرۆڤ گووتی: "ئەو كۆبوونەوەیەیان وەك ئامادەكارییەك بووە بۆ لووتكەی رووسی - توركی - ئێرانی لە سوچی و ئەو بابه‌تانه‌ی كە لەسەری گەیشتوونەتە رێككەوتن پێشكەشی سەرۆكی وڵاتەكانیانی دەكەن".

لای خۆیەوە مەولود چاویشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: "قبووڵ ناكەین پەیەدە و یەپەگە بەشداری ھیچ كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی بكەن و ئەوەشمان بە راشكاوی بە ئێران و رووسیا رایگەیاندووە".