هێزەکانی عێراق و ئەمریکا مووسڵی كۆنیان پشكنی

" ناوچەی موسڵی کۆن بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە"

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/11/2017 هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لە پرۆسەیه‌كی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن كرد.

نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "هێزێکی هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن ئەنجامدەدەن".

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ده‌ڵێت: "ناوچەی موسڵی کۆن بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە و چەندین چەک و تەقەمەنی بەجێماوی داعشیش دەستیان بەسەرداگیراوە".

مانگی تەمموزی ئەمساڵ دوای نزیکەی 9 مانگ لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش تەواوی شاری موسڵیان کۆنترۆڵکردەوە.